سوودانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
232 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شیاع سوودانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو بۆردومانەی ئەنبار بڵاوکردەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و بە هەوڵێک بۆ پەکخستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناوی بردووە.
بەگوێرەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی داوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بکرێت.
ئەو ئەنجوومەنە لە وەزارەت، دەستە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێکدێت و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکدا کە شەوی 23ی ئادار کرایە سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەرماندەی فەرماندەییەکە و 14 چەکداری دیکەش کوژراون.
|