پەیامی توندی مەسرور بارزانی دوای شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دەکات، بەهۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی دووژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبەنەوەی ئەم دووژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دووژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە