هەزاران سەربازی “مارێنز”ی ئەمریکی لە ڕێگەدان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزی زیاتری پیادەی دەریایی (مارێنز) و کەشتیی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ئەمەش دوای زیاتر لەدوو هەفتە لە هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران.
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس تریپۆلی“ کە لە ژاپۆن جێگیر بوو، بە هێزێکی مارێنزەوە لە ڕێگەی ناوچەکەیە.
هاوکات ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی مارێنز لەسەر سێ کەشتی جەنگی بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، داواکاری ناردنی ئەم هێزانە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) پێشکەش کراوە و لەلایەن پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری (جەنگ) پەسەند کراوە، ئێستا لە ناوچەکەدا هێزەکانی مارێنز هەن کە پشتگیری هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکەن.
تۆڕی “ABC” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە “یەکەی ٣١ی مارینز” (31st MEU) کە بەزۆری لە ژاپۆن جێگیرن، فەرمانیان پێدراوە بچنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم یەکەیە تەنها بۆ شەڕی زەمینی نییە، بەڵکو ئەم توانایانەی هەیە:
توانای وشکانی، دەریایی و ئاسمانی بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست.
فڕۆکە جەنگییەکان: فەوجێکی فڕۆکەی F-35.
فڕۆکەی گواستنەوە: فەوجێکی فڕۆکەی MV-22 Osprey (کە تایبەتمەندی هەڵفڕینی ستوونی هەیە).
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا وەک بەشێک لە گۆڕانکاریی جەنگی لێکدەدرێتەوە بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
|