فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، گۆڕینی ماڵ و کۆڵانەکانی خەڵکی مەدەنی بۆ شانۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تاوانێکی تەواوەتییە کە ئامانج لێی شکاندنی ئیرادە و تیرۆرکردنی خەڵکی بێتاوانە، دهشڵێت، "ئهو كاره نایاسایی، نا ئەخلاقیی و نادروستە".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق له بهیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە توندترین شێوە سهركۆنهی پەرەسەندنی مەترسیدارو بێوێنەی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دەستپێکردنی هێرش لە ناوچەی نیشتەجێبونی چڕ دانیشتو دەکەین".
راشیگەیاندووە، "ئەو ههنگاوه نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەمو بەها مرۆییەکان و پێشێلکردنی هەمو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "هەر بیانویەک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مهدهنی لە قوڵایی ناوچە نیشتەجێبوەکاندا لەڕوی یاسایی و ئەخلاقییەوە نادروستە".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رونیكردوهتهوه، "گۆڕینی ماڵ و کۆڵانەکانی خەڵکی مەدەنی بۆ شانۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تاوانێکی تەواوەتییە کە ئامانج لێی شکاندنی ئیرادە و تیرۆرکردنی خەڵکی بێتاوانە".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەناو ناوچەی نیشتەجێبونیان هێرشێکە بۆ سەر پیرۆزترین مافەکانی مرۆڤ، هەروەها بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک تاوان پۆلێن دەکرێت".
|