دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  126 جار خوێنراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بازرگانان و خاوەنکاران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێ یەکشەممەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە.

بەپێی ئاگاداریەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە ڕووی هاتووچووی گەشتیاری و جموجولی بازرگانییەوە دەکرێتەوە و وەک جاران ئاسایی دەبێتەوە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای دەستێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەروازەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتیاری و بازرگانی داخران.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە