ڤلادمێر پوتین: لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبین

2   کاتژمێر پێش ئێستا  43 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ڕووسیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت: مۆسکۆ لە هاوبەشییە ستراتیژییەکانی خۆی لەگەڵ تاران بەردەوام دەبێت.

دوای هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا پەیامێکی ئاڕاستەی ڕابەری نوێ کردووە.

 ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ڕووسیا هەمیشە هاوبەشێکی متمانەپێکراو بووە بۆ ئێران و لە داهاتووشدا بە هاوبەشێکی ستراتیژی دەمێنێتەوە.

سەرۆکی ڕووسیا بۆ موجتەبا خامنەیی دەشڵێت: دڵنیام بە شەرەفەوە درێژە بە کارەکانی باوکتان دەدەن و دەتوانیت گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەو تاقیکردنەوە سەختانەی ئێستا ڕووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، یەکبخەی.

ئەم پشتیوانییەی پوتن لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران، بە شێوەیەکی فەرمی موجتەبا خامنەیی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەیی، وەک سێیەمین ڕێبەری باڵای وڵاتەکە هەڵبژارد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە