ئێران: 2000 درۆن و 600 مووشەکمان بەکارهێناون
8 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
ناوەندی فەرماندەیی خاتەمولئەنبیای ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغە نوێیەکانی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینەی 4"، زیاتر لە 2000 درۆن و 600 مووشەکیان ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە کردوون، هاوکات بانگەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی و چەند درۆنێک دەکات.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا وردەکاریی شەشەم رۆژی پێکدادانەکانی خستەڕوو و رایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 24 کاژێری رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری و بەرگرییان ئەنجامداوە."
بە گوێرەی وتەکانی زولفەقاری، هێزی ئاسمانی و دەریایی سوپای ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر، بنکەی ئاسمانیی (رامات دەیڤید)، سەکۆی راداری (میرۆن) و فڕۆکەخانەی (بێن گۆریۆن) لە تەلئەڤیڤ، کە لەڕێگەی مووشەکی بالیستی جۆری "خوڕەمشەهر"ەوە کراوەتە ئامانج.
وتەبێژەکەی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە زەوینییەکانی سوپا و سوپای پاسداران، بنکەکانی سوپای ئەمریکایان لە هەولێر و کوێت بە درۆنی هێرشبەر کردوونەتە ئامانج، هەروەها فڕۆکەیەکی جەنگی و چەند درۆنێکی ئەمریکا و ئیسرائیلیان خستوونەتە خوارەوە.
|