خامنەیی بۆ ترەمپ: سوپا و کەشتییەکانت نوقم دەکەین

2   کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی تووند بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و دەڵێت، "بەهێزترین سوپای جیهان دەکرێ گورزێکی کەمەرشکێنی بەرکەوێت".
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەشڵێت، "مەترسیدار تر لە کەشتیی جەنگی، ئەو چەکانەن کە دەکرێت بیاننێرنە قووڵایی دەریاکان".

بەشێک لە قسەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ ترەمپ: 

وا دیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام دەڵێت سوپاکەمان بەهێزترین سوپای جیهانە، بەهێزترین سوپای جیهان ڕەنگە هەندێک جار ئەوەندە زلەیەکی توندی لێ بدرێت کە نەتوانێت لە جێی خۆی هەستێتەوە. 

بەردەوام دەڵێن ئێمە کەشتیی جەنگیمان بۆ لای ئێران ناردووە. زۆر باشە، کەشتی بێگومان ئامرازێکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لە کەشتیی جەنگی، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت ئەم کەشتییە بەرێتە قووڵایی دەریاوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکێک لە قسەکانی ئەم دواییانەیدا وتوویەتی کە ٤٧ ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات؛ سکاڵای لای گەلی خۆی کردووە. ٤٧ ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات، ئەمە دانپێدانانێکی باشە. منیش دەڵێم: تۆش ناتوانیت ئەو کارە بکەیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە