مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
3 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
بارەگای بارزانی رایگەیاند: "مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد."
دەقی راگەیێندراوەکە:
سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
|