هەرێمی کوردستان 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردووە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێمی كوردستان نه‌ماوه و له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، تا ئێستا 22 ملیۆن به‌رمیلیان هه‌نارده کراوە.
کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا باسی لهوهكردوه، "ڕۆژانه له نێوان 250 هه‌زار بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، حكومه‌ت هەوڵ دەدات پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026 جێگیر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه و به‌رنامه‌یه‌كیشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكاته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتوی عێراق".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، تا ئێستا 22 ملیۆن به‌رمیلیان هه‌نارده کراوە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ده‌ڵێت، ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی سێقۆڵی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تا 12ـی مانگی ساڵی ڕابردو بو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه بۆ 31ـی 3ـی ئەمساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتو بڕیاری له‌سه‌ر بدات".
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه".
|