هادی عامری: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی قبوڵ ناكەین

1     کاتژمێر پێش ئێستا  147 جار خوێنراوەتەوە

ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بڕیارێكی عێراقییە.

هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی تەنها پروپاگەندەیە و هەرگیز ئەوە قبوڵ ناكەین".

وتيشى، "چەكداماڵین بڕیارێكی عێراقییە و رەتیدەكەینەوە كە بڕیارێكی بیانی بێت".

روونیشیكردەوە، "مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر رادەستكردنی چەك دەكاتەوە بە دەوڵەت ئێمەش بڕوامان بەو هەنگاوە هەیە".

بەوتەی هادی عامری، "چەكداماڵین پەیوەستە بە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەدیهاتنی تەواوەتی سەروەری نیشتیمانی".

ئەوەش لەکاتێکدایە فشارێکی زۆری ئەمریکا لەسەر عێراق و لایەنە شیعییەکان هەیە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە تەواوی هەڵوەشێندرێنەوەو چەند جارێکیش مارک ساڤا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە هیچ جێگایەک بۆ گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقدا بوونی نیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە