مەرجی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ئاشکرا دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
1867 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی دەڵێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه سیاسه‌تێكی روونی هه‌یه و له‌گه‌ڵ پیكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه مه‌رجی هه‌یه و رێگه‌نادات حكومه‌تێك دروسببێت هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی پێشوو كار بكات.
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هەرێمدایە بە زوویی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا كۆك نابن كه له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه نه‌بێت و بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی پێشوو كار بكات.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەكیتیی ئاماژەی بەوەشکرد: ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌دا له‌سنووری هه‌ولێر و دهۆك كرانه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بهحزبیی كران و هیچ پرۆژه‌یه‌كیش له‌پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی نه‌كرانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌و جیاكارییه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له كابینه‌كه‌یدا كردوویه‌تی و رووی راسته‌قینه‌ی جیاكارییهكانیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بوو.
خدر مستەفا ڕاشیگەیاند بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، یه‌كێتی رێگه‌نادات وه‌ك رابردوو حكومه‌تێكی جیاكارو بهئهجهندای حزبی له‌هه‌رێم كاربكات و دروست ببێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانی له‌پێكهێنانی حكومه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و ده‌بێت حكومه‌ت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بێت.
|