نوری مالیکی گەیشتە هەولێر و ئەمریکاش هۆشداری دەدات

2   کاتژمێر پێش ئێستا  146 جار خوێنراوەتەوە

جوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستیان پێکرد و نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپیش هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی عێراق و دەڵێت دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق قبوڵ ناکەین.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سێ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، پەرلەمان و حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆی جدی دەکەن.
هاوکات مارکا ساڤایا نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت با روون و ئاشکرا بێت، ئەمریكا هیچ دەستوەردانێكی دەرەكی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێرق قبوڵناكات و رێگەی پێنادات.

نوێنەرەکەی ترەمپ  ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی عێراق دەکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبمەوە.

ڕۆژی 17ی مانگی 11، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و گەورەترین فراکسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند. 
لەو کۆبوونەوەیەدا، چوارچێوەیەکە، بە مەبەستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لیژنەیەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە، کە لە نووری مالیکی، هادی عامری و فالح فەیاز پێکهاتووە.  هاوکات بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دیکەشی دا بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە