ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو: به‌شداری له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی رایده‌گه‌یه‌نێت، بایكۆت بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌و چاره‌سه‌ر نیه‌و پێویسته هاوڵاتیان بچنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و سزای گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن و ده‌شڵێت، "بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه له‌حكومه‌تی داهاتوی عێراق به‌شداری بكه‌ین".
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو، له قوتابخانه‌ی سابڵاخی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری سلێمانی به‌شداریكرد له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگیدا و له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازو گرنگ، ئومێدمان وایه هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگه‌رد بێت، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هۆكارێك بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو وتیشی، "بایكۆت بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌و چاره‌سه‌ر نیه‌و پێویسته هاوڵاتیان بچنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و له‌بری بایكۆت به‌ده‌نگدانیان كه‌سانی شیاو هه‌ڵبژێرن و سزایی گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداریكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو ڕایگه‌یاند: پێویسته له‌زوترینكاتدا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و به‌شداریكردنمان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌نده به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی واهه‌یه، له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارمان به‌شدارینه‌كردنه".
كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رانسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
|