قوباد تاڵه‌بانی: له په‌رله‌مانی عێراق پرسی موچه یه‌كلاده‌كرێته‌وه
2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له په‌رله‌مانی عێراق پرسی موچه و بودجه یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ده‌شڵێت، "ئه‌مجاره زۆر به‌ڕێكوپێكی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردوه".
قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان رایگه‌یاند، "هیوادارام وه‌كو هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت خه‌ڵكی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌شدار بێت و ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئێمه باش و ئومێدبه‌خش بوه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌مجاره زۆر به‌ڕێكوپێكی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردوه، حه‌ماسه‌تێكی زۆرمان هه‌ستپێكردوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌تایبه‌تی.
وتیشی، "په‌یاممان ئه‌وه‌یه به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و ئه‌مه مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر كه‌سێكه. پێویسته ده‌نگ به كه‌سێك بده‌ن كه بتوانێت به‌باشترین شێوه خزمه‌تیان بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گه‌نجان به‌گشتی نیگه‌ران و ناڕازین په‌یامم بۆ گه‌نجان ئه‌وه‌یه به‌شداربن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
قوباد تاڵه‌بانی له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، له په‌رله‌مانی عێراق پرسی موچه و بودجه و پرسی بژێوی و و زیادكردنی میلاكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێین ده‌نگ به لایه‌نێك بده‌ن كه ئه‌م پرسانه چاره‌سه‌ر بكات".
كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رانسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
|