بافڵ تاڵەبانی: داوا لە هاوڵاتیان دەكەم بەشداری دەنگدان بكەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوای له ده‌نگده‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بكه‌ن كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانیگشتی له خوێندنگەی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی به‌رفراوانی هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی كرده‌وه و وتی، "په‌یاممان ئه‌وه‌یه هه‌مو كه‌سێك له عێراق و كوردستان به‌ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌ن".
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا وتی، "ده‌نگ به‌لایه‌نێك بده‌ن كه ده‌توانێت زیاتر له 222 كێشه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر بكات".
كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌شت هه‌زار و 703 بنكه‌ی ده‌نگدان كه له 39 هه‌زار و 285 وێستگه پێكدێن به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه و 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س كه رێژه‌ی 73%ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه ده‌توانن بچنه وێستگه‌كان و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بكه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ملیۆن و 68 هەزار و 411 دەنگدەر لە سنوری هەرێمی کوردستاندان.
|