ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاودەکرێتەوە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپڵيکەيشنی (ئی هەڵسەنگاندن -e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە."
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، سیستمەکە گۆڕانکاریی تەکنیکی تێداکراوە و داوای لە قوتابییان کردووە کە دوایین فێرژن (وەشان)ـی ئەپڵەیکەیشنەکە بەکاربهێنن.
هاوکات وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پەڵپ (اعتراض) لە رۆژی چوارشەممە، 10ی ئەیلوولی2025 دەستپێدەکات تاەکو رۆژی دووشەممە، 15ی9ـی2025، قوتابیان دڵنیا دەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین."
وەزارەتەکە رێگە دەدات قوتابییان وەڵامەکانی تاقیکردنەوەکانیان ببیننەوە و دەڵێت: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر 11ی شەوەوە لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی وەڵام (سۆما)ـی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت."
کلیک لەم لینکە بکە..
|