كۆمسیۆن: هه‌ر كاندیدێكیش كارت بكڕێت له‌پرۆسه‌كه دورده‌خرێـته‌وه
4 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كارتی بایۆمه‌تری به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پارێزراوه و ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت به‌كاربهێنێت و هه‌ركاندیدێكیش كارت بكڕێت، له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دورده‌خرێـته‌وه.
عیماد جه‌میل وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، "كارتی بایۆمه‌تری ناتوانرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه به‌كاربهێنرێت، چونكه په‌نجه‌مۆر و وێنه‌ی ده‌نگده‌ر له‌خۆده‌گرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و پاراستنه ئه‌لیكترۆنییه‌ی له كارته‌كه‌دا هاتوه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ده‌نگده‌ر له‌خۆده‌گرێت".
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌م كارته دوای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر كارده‌كات و ناتوانرێت له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌دا به‌كاربهێنرێت، به‌و پێیه‌ی له شاشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌نگده‌ر له تۆماری وێستگه‌ی ئێستا تۆمار نه‌كراوه".
عیماد جه‌میل ده‌شڵێت، "هه‌ندێك له كاندیده‌كانی حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ژماره‌ی كارت كۆبكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه پشتگیریان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بنكه‌شیان نه‌بێت، په‌نا بۆ كڕینی كارت ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كارتانه له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا هیچ سودێكی نییه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "یاساكه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له ده‌ستكاریكردن یان به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی كه‌سێكی دیكه‌دا هه‌یه، ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێن، هه‌روه‌ها له خۆكاندیدكردنیان بێبه‌ش ده‌كرێن، جا وه‌ك كاندیدێكی تاكه‌كه‌سی بێت یان وه‌ك ئه‌ندامی حزبێك یان هاوپه‌یمانییه‌ك بێت".
|