دوایین زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا چییە؟

7   کاتژمێر پێش ئێستا  140 جار خوێنراوەتەوە

گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بەردەوامەو جارێکی دیکە چاوەروان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسەکان یەکلایی بکاتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە ٧ڕۆژی راگەیاند بەپێی کۆتا زانیاری؛ ڕۆژی سێشەممە ڕەشنووسێکی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لەو ڕەشنووسەدا خەرج کردنی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و قەرزی کۆمپانیاکان و داهاتی ناوخۆ و داهاتی نانەوتی دەکڕێتە یەک پاکێج و بڕیاریی لەسەر دەدرێت.

سەرچاوەکەی ٧ڕۆژ ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکان بەردەوامن و  لە ئێستادا وەزیرە کوردەکانی ناو حکومەتی بەغدا ڕۆڵی شاندی هەرێمی کوردستان دەبینن و سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی ٧٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووەو بە بەبڕیاری تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی بەشێک لە لە فەرمانبەرانی بەغدا دەستی پێکردووە بەڵام بەغدا ئامادە نیە تاب ئێستا مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەباریە ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت، هەر پابەندییەک لەسەر ئەوان بووە بەرامبەر بە بەغدا، بەزیادەوە جێبەجێییان کردووە و "هەرێمی کوردستان هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو هەنگاوێکیان ناوە لەپێناو نەهێشتنی "ئەو پاساوانەی" بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە