ئەمریکا: ئێستا جیهان لە 24 کاتژمێر پێش ئێستا سەلامەتترە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  35 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرگری لە هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆسەر هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات و دەڵێت، ئێستا "جیهان لە 24 کاژێر پێش ئێستا سەلامەتترە."

لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئەو هێرشە بە واتای ئەوە نایەت ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە جەنگدایە، بەڵام هۆشداریشی دا "ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە، دەبێتە گەورەترین هەڵە کە کردبێتی."
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، واشنتن ئامانجی لەنێوبردنی دەسەڵاتی ئێران نییە، "هێشتا ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئێران."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا فڕۆکەی B-2ی بۆمبهاوێژی بۆ بۆردوومانکردنی سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران بەکارهێنا و بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لەنێوبراون.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە