عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: یه‌كێتی گورزی ماددی به‌ركه‌وت و پارتی له قازانج به‌رده‌وامه
5 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی نیشتمانی؛ گورزی به‌ركه‌وت و ده‌ماری سه‌ره‌كی پاره په‌یداكردنی بچڕا و پارتی دیمواکراتی کوردستانیش له‌قازانج کردن بهردهوامەو، خه‌تی توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می نه‌وت به‌رده‌وامه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ڕاگرتنی نه‌وت، قازانجی پارتیەو گورزی گه‌وره بۆ یه‌كێتییە، وه‌ك هه‌میشه‌ش هیچ سودێکی بۆ خه‌ڵكی نیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بهردهوامەو، ڕۆژانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێت و، داهاتیشی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سفره! جەختی لەوەشکردەوە یه‌كێتی؛ گورزی به‌ركه‌وت و ده‌ماری سه‌ره‌كی پاره په‌یداكردنی بچڕا، خه‌تی ئێران، پێشتر كه به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و نه‌وت ده‌ڕۆشت، یه‌كێتی مانگانه نزیكه‌ی 40 بۆ 50 ملیۆن دۆلاری به سێ ڕێگا ده‌ستده‌كه‌وت، یه‌كه‌میان ههرتانكهرێك ده‌چوه سنوری یه‌كێتی 500 دۆلاری سه‌رانه ده‌دا، دوه‌میش هه‌ر تانكه‌رێك ده‌چوه ده‌ره‌وه هه‌زار و 400 دۆلاری به ناوی مه‌نه‌فێست وه‌رده‌گرت، سێیه‌میش له قازانجدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا سه‌ره‌كیانه‌دا هاوبه‌ش بو، كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام یان به نزیكه‌ی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرت"
ئاشكراشیكردوه، "پارتی دیموکراتی کوردستان له‌قازانج به‌رده‌وامه، خه‌تی توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می نه‌وت به‌رده‌وامه، سێ كۆمپانیای سه‌ره‌كی نه‌وتی خاویان پێده‌درێت به نزیكه‌ی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئەوانیش كار‌و لاناسن، به‌شه گهورهكەشی بۆ بزنس یونیكۆره".
ده‌شڵێت، قازانجی پرۆسه‌ی نه‌وتی مانگانه بۆ كۆمپانیاكان له سنوری هه‌ولێر نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاره".
|