ئەمریکا لەسەر کاتی هێرشەکە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیران کردووە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا پێش لێدانی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران ، لە سەر کات و شێوازی هێرشەکە ڕێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی ئیران کردووە

پێگەیەكی بەریتانی ئاشکرایکردووە ئەمریكا پێشتر ئێرانی ئاگاداركردووەتەوە لە بۆردومانكردنی بنكە ئەتۆمییەكانی و پێێ وتوون هێرشەكە یەك جارەو.. نامانەوێت ململانێكە فراوانتر بێت.

پێگەی "ئەمواج میدیا" ئاشكرایدەكات: ئێران ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی پێگەیشتووە، لەگەڵ پەیوەندییەكەی تایبەت لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، بەوەی هەوڵی فراوانكردنی ململانێكان نادات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە ئێران هەوڵی دووباركردنەوەی روداوەكەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی (2020) بدات، كە بریتبوو لە هێرشێكی "رەمزیی" موشوكی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەبەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەق قودس.

ئەمواج میدیا، ئاشکراشیکردووە: پێناچێت بۆردومانەکانی ئەمریکا لە هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکییەوە لە ناوچەکە ئەنجامدرابێت،  راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم سێ فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری (B-2)کە لە ئەمریکاوە فڕیون، شەش بۆمبی  (13.6) تۆن (30,000 پاوەند)یان لە پێگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ژێرزەمینیی فۆردۆ داوە.

شارەزایان دەڵێن، دوو بۆمب لە هەریەک لە دوو دەروازەی سەرەکییەكەی فۆردۆ دراوە، لەگەڵ ئاڕاستەكردنی  دوو بۆمبی زەبەلاحی بڕینی قوڵاییەكان بۆ شوێنی هەواگۆڕکێ بنكەكە. 

هاوكات  ژێردەریایییەکانی ئەمریكا (٣٠) موشەکی تۆماهۆکیان ئاڕاستەی دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز و کۆمەڵگەی ئەتۆمی لە ئیسفەهان کردووە، ئەوە لەكاتێكدا هەردوو شوێنەکە لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون. 

تۆڕی هەواڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریكی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، ئیسفەهان و دامەزراوەكانی لە ژێر زەوی، رەنگە ئامانجێكی قورستر بوبێتن لە فۆردۆ.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە