بکوژی ئاری چایچی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو
4 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری ڕزگار ناسراو به (ئاری چایچی) دەرکرد، كه شەوی 27 ی (تەمموز)ی ساڵی ڕابردو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا هاوکات ئەو دوو کەسەی هاوکاری بکوژەکە بوون بڕیاری ئازادکردنیان دراوە.
ئاكام عه‌بدوڵا، پارێزه‌ری ڕاوێژكاری دۆسیه‌ی كوژرانی ئاری چایچی بە ٧ڕۆژی ڕاگه‌یاند، "له دوای پێنج دانیشتنی دادگا ، دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه بڕیاریدا و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دو كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئاری ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ئه‌وی دیكه‌یان به هاوبه‌ش له تاوانه‌كه‌دا ناسێنراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاوكاره‌كانی په‌ڕاوی جیایان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و دادگا پێیوایه به‌ڵگه هه‌یه بۆ هه‌واڵه‌كردنی به‌ڵام به‌ڵگه نیه بۆ ئیدانه‌كردنی بۆیه دادگای بڕیاریدا به ئیفراجكردنی، هه‌رچه‌نده ئه‌وه بڕیاری دادگایه و ڕێزی لێده‌گرین به‌ڵام مافی تانه‌دانمان هه‌یه و ڕه‌وانه‌ی دادگای ته‌میزی ده‌كه‌ین".
هەر لەوبارەیەوە هەرێم عەتا، کە پارێزەری تۆمەتبارەکەیە رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە رێکارە یاساییەکان و لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیارەکە دەدەن و داوای کەمکردنەوەی سزاکەی دەکەن و پێیان وایە دەبێت سزاکەی لەسێدارەدان نەبێت و بۆی کەم بکرێتەوە.
|