موشەکی تورکی و ئاڵای سەنیگال
ئەنوەر حسێن (بازگر)
13/05/2026
126 جار خوێنراوەتەوە
* بۆچی دەبێت تورکیا ببێتە خاوەنی موشەکى (یەڵدیرمخان)، (6000) كیلۆمەتر ببرێ و هەڕەشەى پێ بکات و جێگای مەترسی نەبێت؟
بەڵام بۆ ئێران دەبێ مەودای موشەکەکانی تەنها (300 -900) كیلۆمەتر بێت؟
خۆ تورکیا مەترسی گەورەیە لەسەر ناوچەکە، دەخالەت، ئاشوبی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، کافکاس ئاسییای ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا هەیە.
* تورکیا سەرئیشەیە لە دەریای سپی ناوەڕاست بۆ یۆنان و قوبرس، بەشێکە لە کێشەکانی سۆماڵ لەبنکەی ئەزمیر ڕاهێنان بە سەربازانی سۆماڵى دەکات، نەخۆشخانەی ئاردۆگانی لە مەقادیشیۆ دروستكردوە و كامپی توركسۆمی دامەزراندوە، لە (2023) لە سودان لە شەڕی ناوخۆی نێوان حەمید دقلو هێزەكانی پشتیوانی خێرا و هێزەكانی حكومەتی بورهان حمدوك پاڵپشتی حمدۆكی كرد ڕاهێنانی بە هێزەكانی دەكرد لە بنكەی توركسۆمی لە سۆماڵ.
* لە لیبیا لە دوای ڕوخانی قەزافی لەو وڵاتە لەنێوان حەفتەر و سەراج، توركیا كەوتە پشتیوانی هێز و میلشیاكانی حكومەتی نیشتیمانی لە تەرابلوس كە ئاڕاستەی ئیسلامی بون، توركیا فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بەیرقداری (TB2) پێدان، بەكرێگراوە سورییەكانی نارد و ئێستا (3000) سەربازی لەوێ هەن.
* پەلهاوێشتنی بۆ ئەفەریقا، یەكێتی وڵاتانی كەنار (بۆركینا فاسۆ، مالی و نەیەجەر) پاش كودەتاكانیان بەسەر فەڕەنسا و ئەمەریكادا، توركیا لەوێ لە هەوڵی دزین و دەرهێنانی یۆرانیۆم و ئاڵتون و كاری هەواڵگری و ناردنی مورتەزەقە سورییەكانی بۆ ئەو وڵاتانە داوە.
* واتا توركیا ئێستا لە مەقادیشۆوە بۆ تەرابلوس تاخەرتوم و وڵاتانی ساحل لە ئەفەریقا، خەریكی دەخالەت و كێشە و ئاریشەیە وەكو ئەكتەری عوسمانی نوێ هەنگاو دەنێت.
* توركیا یەكێك لە هۆکاری شەری چەند ساڵەی نێوان ئەرمنستان و ئازربایجان بو، دەخالەت لە کێشەی تورکەکانی بولگاریا دەکات لەسەر هەرێمى رادۆڤا.
* لە عێراق و کوردستان هەمیشە دەستێوردانی کردوە بە قازانجی کەمینەى تورکمانەکان و بەشێک لە سوننەکان. بەردەوام هەڕەشەیە لە سەر موسڵ، کەرکوک و خەونى داگیرکردنى هەر لە کەللەدایە.
* پشتیوانی حەماس دەکات لە فەلەستین و بەپێى چەند سەرچاوەیەکیش هەر ئێستا بەنهێنى ڕاهێنان بە چەکدارانى حەماس دەکات لە تورکیا كامپی نهێنی بۆ كردونەتەوە، لە سوریاش خۆی بە میراتگری ئەسەد دەزانێ و دەیان گروپی کۆنترای دروستکردوە زیاتر لە دە بنکەى دەزگاى میت و ژیتەم لە عەفرین، دیمەشق و حمس و حەما داناوە و خەریکى ڕاهێنان و کارى هەواڵگرییە و جیا لەوانە هەرچی بۆی کرا دژی کورد کردی. بەردەوام هەڕەشەیە لەسەر کورد لە باکوری کوردستان.
* لەوانە سەیر و سەمەرەتر لە چەند ڕۆژی رابردودا لەسەر هەڵکردنی ئاڵای وڵاتی سەنیگال لە لایەن یەکێک لە یاریزانانی سەنیگال کە بۆ یانەی ئامەد سپۆر یاری دەکات. دەستگیریان کرد گوایا لە ئاڵای کەجەکە دەچێت!؟
خۆشیەکە لەودەدایە باسی مافی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات و باخچەلی شینی مافی کورد دەکات؟
* بۆیە دەبێ بپرسین تورکیا ئاڵای سەنیگالیشی قبوڵ نیە و موشەکی (6000)كم بەرهەم دێنیێت، چەندە ترسیدارە ئەم هێزە لە پاڵ دوفاقی سیاسەتی ئەمریکا، سەیرتر لەوەش ئەوەیە، هێزێک هێشتا باوەڕ بەوە بکات کە تورکیا پڕۆسەى ئاشتى بەجدیە و دەیەوێت مافی گەلی كورد بدات.
|
هەموو وتارەکانی
ئەنوەر حسێن (بازگر)