راگەیێندراوی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی: راگواستنی گەلی فەلەستین رەتدەکەینەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەکە خوێندرایەوە.
لە راگەیێندراوی لووتکەکەدا هاتووە: "راگواستنی گەلی فەلەستین بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە؛ هەروەها پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە غەززە."
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین گوشار بکات بۆ راگرتنی خوێنڕێژی لە غەززە."
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت: "ئامانج لە بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەکانمانە."
لە راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەکەدا باس لە دۆخی سووریا و سوودانیش کراوە و تێیدا هاتووە: "سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر سووریا دەکەین؛ هیوادارین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەکانی سوودان بدۆزرێتەوە."
ئەمڕۆ شەممە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداریی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە بەغدا بەڕێوەچوو.
|