حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌كی زیاده‌ی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
7 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره زیاده‌یه‌ی كه له‌كاتی ئه‌زمونی پرۆژه‌ی روناكی له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه، به‌شێوه‌ی ره‌سید له مانگه‌كانی داهاتودا بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له پێشودا پڕۆژه‌ی ڕوناكییان پێگه‌یشتوه و به پێی نرخی ئه‌زمونیی پاره‌ی كاره‌بایان داوه، له پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا له‌سه‌ر نرخی كاره‌با، كه كه‌متره به‌راورد به نرخه ئهزمونییهكهی پێشتر، ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ی هاوڵاتیان خه‌رجییان كردوه به‌شێوه‌ی كرێدیت (رصید) بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه له مانگه‌كانی داهاتودا".
باسی له‌وه‌شكردوه، "تێچوی كاره‌بای 24 كاتژمێری به‌سه‌ر 5 ئاستی به‌كارهێناندا دابه‌شكراوه و تاوه‌كو له ئاسته‌كانی خوارو بمێنیته‌وه نرخی كارهباكهت كه‌متر ده‌بێت".
ده‌شڵێت، "پڕۆژه‌ی ڕوناكی به شێوازێك نرخی كیلۆوات كاتژمێری داڕشتوه كه دادپه‌روه‌رانه بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كاره‌بای كه‌م به‌كارده‌هێنن و به تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه داهاتیان دیاریكراوه".
|