لەتیف ڕەشید داوا دەکات په‌رله‌مان ده‌نگ بە یاسای نه‌وت و گاز بدات
5 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ربیه و ئه‌لحه‌ده‌س هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی نوێترین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه و جیهان خسته‌ڕوو، كه بڕیاره ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌مشه‌و سه‌عات 9 و نیو بڵاوبكرێته‌وه.
د.عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین به باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سروشتی و به‌هێزه هاوكات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش باش و به‌هێزه و هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به‌سوریا، سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: "ئاسایشی سوریا له‌گه‌ڵ ئاسایشی عیراقدایه، هه‌روه‌ها ئاسایشی عیراقیش له‌گه‌ڵ ئاسایشی سوریادایه، بۆیه گرنگه ئاسایشی و ئۆقره‌یی له‌سوریا به‌رقه‌راربێت تاوه‌كو ئاسایش و ئارامی عیراقیش پارێزراو بێت".
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی فه‌له‌ستینیشه‌وه هه‌یه سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "فه‌له‌ستینییه‌كان خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانی له‌بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین، ئێمه دژی داگیركاری و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاووڵاتییانی فه‌له‌ستینین".
سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "كه‌س بۆی نییه یاری به واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بكات و گۆڕانكاری له رۆژی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن، وه‌ك مافێكی ده‌ستووری و یاسایی و دیموكراسی".
له‌باره‌ی پرسی نه‌وتیشه‌وه سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "زۆر گرنگه یاسای گاز و نه‌وت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، تاوه‌كو كۆتایی به‌كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه بهێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و توركی له‌عیراق، سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ر وڵاتێكداین كه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌عیراق كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زه‌وی عیراقدانین بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دیكه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێمان".
|