شاخەوان عەبدوڵڵا: لەسەر دیاریكردنی پشكی كوردستان ڕێكنەكەوتووین

1     کاتژمێر پێش ئێستا  15 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا لەسەر دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان ڕێكنەكەوتووین و پرۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەهێنرێتە پەرلەمان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی پیرمام، شاندی دانوستانكاری هەولێر دوای گەڕانەوەی لە بەغدا، لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان و فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا لەسەر دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان ڕێكنەكەوتووین. وتیشی، پرۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەهێنرێتە پەرلەمان.

بەشێک لە قسەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا:

هەوڵدەدەین پرسی دامەزراندنی گرێبەستەكان، یەكەمەكان و دەرچووانی پزیشكی لە بودجە پچەسپێنین.

پێویستە مووچەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی خەرجی فیعلی دەربچێت، مانگانە لە چوارچێوەی بودجەی قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەرانی حكومی خەرج بكرێت هاوشێوەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق.

دەبێت لە نەوت و بەنزین پشكی هەرێمی كوردستانیش دابین بكرێت.

ڕێككەوتین لەسەر هاودەنگیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بۆ زامنكردنی شایستەكانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە