مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  39 جار خوێنراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە مەرگی تەمومژاوی پێشمەرگەی کوردستان کاک حاجی ئاسۆ کە لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شەهید کرا.

دەقى راگەیەندراوەکە:

لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە مەرگی تەمومژاوی پێشمەرگەی کوردستان کاک حاجی ئاسۆ کە لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شەهید کرا.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە جدی لەسەر ئەم رووداوە بێنە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، چونکە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و شەهید بکرێت.

پێشمەرگە رەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلەکەمانە و شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەن، نەک بخرێنە زیندانەوە و بە ناحەق شەهید بکرێن.

خوای گەورە گیانی شەهیدی غەدرلێکراو بە بەهەشتی بەرینی شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە