خشتەی مووچەی مانگی ئایار؛ بە سێ رۆژ دابەش دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە؛ دابەشکردن هەر ئەمڕۆ دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (26ـی ئایاری 2026)، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، پرۆسەکە خێرا دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە (28ـی ئایاری 2026) کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەکاتەوە کە بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ سێشەممە مووچە وەردەگرن، پێویستە لە دوای کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەوە بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەکانیان سەردانی بانکەکان بکەن.
پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەهۆی پشووەکانەوە ناوەستێت؛ لە ڕۆژانی جەژنیشدا پرۆسەکە بەپێی خشتە ڕاگەیەنراوەکە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەدواوە لە سەرجەم بانکەکان بەردەوام دەبێت.
|