بۆچی گرنگە لە پارشێواندا ماست بخورێت؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

پارشێوكردن بە بێ ماست كارێكی باش نییە، چونكە ماست سودی تەندروستی زۆرە و یارمەتیدەرە بۆ شێداركردنەوەی جەستە و هەستكردن بە تێری، لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە ماست بەشێك بێت لە ژەمی پارشێوانت.

1. دەوڵەمەندە بە كالسیۆم، پرۆتین، ڤیتامین B1 و B2، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، ئەم ماددە خۆراكیانە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسك و بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستە.

2. یارمەتی زیادكردنی بەكتریای سودبەخش دەدات لە گەدەدا.

3. بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بۆ ماوەیەكی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە.

4. خوێی زیادەی جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، چونكە رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە.

5. رێگری دەكات لە هەستكردن بە تینویەتی، چونكە بەكتریای تەندروستی تێدایە بۆئەوەی جەستە بە باشی ئەركەكانی ئەنجامدات و هەست بە تینویەتی نەكەیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە