چۆن تەندروستی ددانمان لە مانگی ڕەمەزاندا بپاریزین ؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

بێگومان مانگی پیرۆزی رەمەزان بەلای زۆربەی پزیشكانی پسپۆر، كاریگەری باش (پۆزەتیف) ی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە هۆی گۆڕانی كاتی ژەمە خواردنەكانەوە لەم مانگەدا، هەروەها نەخواردن و نەخواردنەوە بۆ ماوەیەكی درێژ، بۆیە دەم و ددان و لەشمان پێویستی بە خۆ گونجاندن هەیە، هەروەها بۆ وەرگرتن و راگرتنی وزەی لەش و بە جێهێنانی زیندە كردارەكان لە رۆژانی رەمەزاندا.

1- بۆچی رۆژانە بەتایبەت لە (بەیانیان)دا بۆنی دەم دروست دەبێت؟

خواردن لە پارشێوان و زوو خەوتن بە سەری دا، دەبێتە هۆی ترشاندنی ئەو خۆراكانە لە گەدەدا و دروست بوونی گاز (بۆن) ئەنجامە كارلێكی هەرسی خۆراك، بۆیە پێویستە بۆماوەی (15 هەتا 30) خولەك دوای پارشێو نەخەوین و هەوڵبدەین خواردن نەخۆین، بەوەش رژاندنی لیك لە لایەن لیكە رژێنەكان كەم دەبێتەوەو خواردن لەسەر درزە بچوكەكانی زمان و ددان دەمێنێتەوە، بەمەش بەكتریا هەڵدەسێت بە هەرس كردنی ئەو پاشماوە خۆراكیانە كە لە ئەنجامدا گازی(بۆن) كبریتی بەكتریایی وەك ئەنجامە كارلێك دروست دەكات، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەو بەكتریایانەی كە دەبنە هۆی كلۆر بوونی ددان كەم دەبنەوەو رێژەیی كلۆربوون و هەڵاوسانی پووك لەم مانگەدا دادەبەزێت. 

2- چ كاتێك دەم وددان بشۆین و چی نەخۆینەوە؟

لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا پێویستە لە شەو و رۆژێكدا دوو جار دەم و ددان بشۆین، واتا لە پێش خەوتنی شەوان و پارشێوان، پێش شۆردنی ددانەكانیش بەكارهێنانی دەزوو بۆ پاككردنەوەی نێوان ددانەكان پێویستە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە