ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی دارچین گرنگییەکی چییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
ئاوی دارچینی یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان بەهۆی سوودە تەندروستییە زۆرەکانییەوە.
لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاوکراوەتەوە، دارچینی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی هەیە و و یارمەتی باشترکردنی میتابۆلیزم دەدات.
یەکێک لە کاریگەرییە هەرە دیارەکانی خواردنەوەی بەردەوامی ئاوی دارچینی باشتربوونی کۆنترۆڵکردنی شەکرە لە خوێندا، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دارچینی یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لە دوای ژەمەکان، ئەمەش وایکردووە سوودی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە یان ئەوانەی دەیانەوێت ئاستی شەکری خوێنیان بە شێوەیەکی سروشتی بەڕێوەببەن.
هەروەها دارچینی ڕۆڵی هەیە لە پاڵپشتیکردنی تەندروستی هەرسکردن، یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی ئاوسانی سک و هەرس نەکردن و گەڕانەوەی ترشەڵۆک، جگە لەوەش ئەم خواردنەوەیە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و بەم شێوەیەش یارمەتی باشترکردنی میتابۆلیزم و بەڕێوەبردنی کێش دەدات، دارچینی دژە ئۆکسێنەری بەهێزی تێدایە کە فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیادەڕۆیی لە خواردنی دارچینی زیانی بۆ جگەر دەبێت، باشتر وایە پێش خواردنەوەی راوێژ بە پزیشک بکرێت، بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان یان ئەوانەی دەرمانی روونبوونەوەی خوێن دەخۆن.
|