پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ لە هەولێر كۆدەبنەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  231 جار خوێنراوەتەوە

پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ لە هەولێر لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆدەبنەوە  ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەیان دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و نیگەرانی یەکێتی لەو دۆخە و کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر كۆببنەوە.

دارا رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "رووداو"ی راگەیاند، كۆبونەوەكە لە هەولێر ئەنجامدەدرێت.

لای خۆیەوە، رێباز بێرکۆتی، بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ لە ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە.

ئەمە یەكەم كۆبونەوەی ئەو دوو حزبەیە لە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەبێ‌ بەشداری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوەش ناكۆكییەكانی نێوانیانی قوڵتر كردەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە