چوار هەفتەیە ئەمریکا هاوردەکردنی نەوتی عێراقی ڕاگرتووە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  141 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان و ئامارە فەرمییەکانی فەرمانگەی زانیاریی ئینێرژیی ئەمریکا (EIA)، بۆ چوارەم هەفتەی لەسەریەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوردەکردنی نەوتی خاوی لە عێراقەوە ڕاگرتووە و ئاستی هاوردەکردن لەم ماوەیەدا گەیشتووەتە ئاستی سفر.

بەپێی هەمان داتا، جگە لە عێراق، لەم ماوەیەدا هاوردەکردنی نەوت لە هەریەکە لە وڵاتانی سعوودیە و نەیجەریاشەوە ڕاگیراوە و پشکیان لە بازاڕی هاوردەی ئەمریکادا سفر بووەتەوە.

لە بەرامبەر پچڕانی هاوردەی نەوتی عێراق و ئەو وڵاتانە، فەرمانگەی زانیاریی ئینێرجیی ئەمریکا ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کردووە کە نەوتیان بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا دابین کردووە:

کەنەدا: پلەی یەکەم (٣٫٦٣٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)

ڤەنزوێلا: پلەی دووەم (٦٨٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)

مەکسیک: پلەی سێیەم (٤٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)

بەڕازیل: ٢٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

کۆلۆمبیا: ١٤١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

ئێکوادۆر: ١٠٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

لیبیا: ٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا


   ئەمانەش بخوێنەرەوە