زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە سەر د. عەبدوللەتیف سەلەفی پێکهێنا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  209 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە سەر د. عەبدوللەتیف سەلەفی پێکهێنا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خراوەتە پاڵ م. عەبدوللەتیف ئەحمەد و دەڵێت ئەنجامەکەی هەرچۆن بێ بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین.

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانییەوە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لەسەر پاراستنی پرەنسیپەکانی یاسا و شەفافییەت دەکاتەوە لە بەدواداچوون بۆ هەر دەنگۆ یان کەیسێک کە پەیوەندی بە مامۆستایان یان فەرمانبەرانی زانکۆوە هەبێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان) بڵاوبوونەتەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمیی و بەپێی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە بەرکارەکان، ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٦/٦/١٨ لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.

ئەم لیژنەیە بەچاودێری داواکاری گشتی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات، لەم سۆنگەیەوە، زانکۆی سلێمانی بە وردی بەدوای دەرخستنی ڕاستییەکاندا دەچێت و پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە تاگەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت، هاوكات هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت.

لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین، کە دەرەنجامی کارەکانی ئەم لیژنە هەرچییەک بێت، بەشێوازێکی شەفاف بۆ ڕایگشتی بڵاودەکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە