لە رۆژانی جەژنی قوربان پلەکانی گەرما چییان لێ دێت؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  19 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچە تۆز و خۆڵبارین دەبێت.

سالارحاجی، شارەزای کەشناسی بە ٧ڕۆژی راگەیاند: "بە گشتی لە رۆژانی جەژندا کەشوهەوا جێگیر دەبێت؛ تەنیا گۆڕانکاریی لە پلەی گەرمادا روودەدات".

بە وتەی ئەو کەشناسە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و وتیشی: "سبەی یەکەم ڕۆژی جەژن پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە بەرزدەبێتەوە".

بەپێی راگەیێندراوێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە  یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشتر 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

هەروەها بۆ رۆژی پێنجشەممە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی تەنکە هەورێکی بەرزی دەبێت و شەپۆلێکی سووکی تۆز و خۆڵیش دەستپێدەکات، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.

لە سێیەم رۆژی جەژندا کە دەکاتە هەینی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و کەمێک تۆزوخۆڵێش دەبێت، بەڵام گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

هەروەها بۆ رۆژی شەممە، 30-5-2026، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەی گەرماش دووبارە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

کەشناسی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی گەشت و سەیراندا "رێکاری" پێویست بۆ پاراستنی خۆیان لە تیشکی خۆر و تۆزوخۆڵ بگرنەبەر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە