نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و یەکەم دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات گەیشتە هەولێر و لەگەڵ گەیشتنی، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، مەزڵوم عەبدی لە هەولێرە و بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی گرنگ ئەنجام بدات.
سەردانەکەی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆ دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا دێت کە لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوون.
|