سەڵاحەدین بەهائەدین و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، مەسرور بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتیی ئەمیندارەکەی، دەستی بە گەڕێکی جووڵەی سیاسی کردووە بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەک بداتە پارتی و یەکێتی تاوەکو دەرچەیەک بۆ دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی کوردستان بدۆزنەوە.
دەستپێشخەرییەکە سێ تەوەرییە و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە پەسەند کراوە.
|