بافڵ تاڵەبانی: کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

9   کاتژمێر پێش ئێستا  68 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی 1ی شوباتی 2026، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ساڵڕۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ی شوبات لە مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری هەردوو حیزب و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە".

بافڵ تاڵەبانی وتی، "لەم رۆژدا جەخت لە پاندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونمان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەمان دەکەینەوە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە