خامنەیی: هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگۆڕێت بۆ ململانێی ناوچەیی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە هۆشداریدا لهوهی هەر هێرشێکی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی ململانێی ناوچەیی.
عەلی خامنەیی بڵاویکردەوە، "ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، ئەوا دەگۆڕێت بۆ ململانێیەکی ناوچەیی".
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەی بە "هەوڵی کودەتا" وەسف کرد کە پوچەڵکرایەوە و جەختی لەوەکردەوە ئامانجی نائارامییەکان تێکدانی دامەزراوە گرینگەکانی دەوڵەتە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئامانجی ناڕهزاییهكانی ئهم دواییانهی وڵاتهكهی وێرانكردنی ناوهنده ههستیار و كاریگهرهكانی ناو ئیدارهی ئێران بوه، "بۆیه هێرشیانكرده سهر بنكهكانی پۆلیس و باڵەخانە حکومییەکان و ناوەندەکانی سوپای پاسداران و بانکەکان".
عەلی خامنەیی ئەوەشی روونكردهوه، خۆپیشاندهران له ئێران هێرشیان کردە سەر ئەو ناوەندانەی کە کاروباری وڵات بەڕێوەدەبەن، ئەوەش هاوشێوەی کودەتا بوو، بهڵام توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
|