په‌رله‌مان دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دواخست
9 کاتژمێر پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆی كه تایبه‌ت بو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دواخست، په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوش ده‌ڵێت، بەئەگەرێکی زۆرەوە بۆشایی دەستوری درێژە دەکێشێ و سەردەکێشێ بۆ قەیرانێکی سیاسی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوابخات، به‌هۆی ته‌واونه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دواخستنه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ لایه‌نه‌كان تاوه‌كو له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆماره‌وه بگه‌نه ڕێكه‌وتن.
د. ڕێبوار کەریم، ئه‌ندامی فراكسیۆنی هەڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، "ئەمرۆ سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرا، بەئەگەرێکی زۆرەوە بۆشایی دەستوری درێژە دەکێشێ و سەردەکێشێ بۆ قەیرانێکی سیاسی".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "کێشەکە تەنها سەرۆک کۆمار و رێکنەکەوتنی کورد نیە لە سەر کاندیدی هاوبەش، کێشە گەورەکە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران و خۆیەکلایی کردنەوەی ئیتاری تەنسیقیە لەسەر نوری مالیکی بەمانەوەو گۆڕینی".
ڕیبوار کەریم راشیگەیاند "درێژەکێشانی بۆشایی دەستوری دەرگا لەبەردەم کۆمەڵێک ئەگەرێک دەکاتەوە تا خراپترین ئەگەر کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی رزگاری نیشتمانیە، بۆ شیعە واباشە بۆشایی دەستوری درێژە نەکێشێ، دەسەڵاتی شیعە ئەخاتە بەردەم مەترسی لەدەسچون".
رونیشیكرده‌وه، "هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کلیلی دوو پرسی تری گەورەیە پێوەبەندە، بۆ شیعە و عێراق راسپاردنی سەرۆک وەزیران و بۆ کوردیش چارەنوسازی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی دەیەم".
|