شه‌هید "ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی" بووه سمبولی یه‌كڕیزی کوردان
6 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
له‌پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان له رۆژئاوا شه‌هید بوو، به‌ڵام بووه سمبولی یه‌كڕیزی و پارێزه‌ری كه‌رامه‌تی 40 ملیۆن كورد و جارێكی دیكه له كه‌ركوكی كوردانه‌وه وانه‌ی كورداییهتی دووباره كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌موو رۆژی یه‌كده‌نگی و شكۆی "ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی" به‌ڕێده‌كه‌ین و كورد و كوردستانیان و كه‌ركوكییه‌كان به‌شكۆ و شانازییه‌وه باوه‌ش بۆ ته‌رمی شه‌هیدێكی گه‌نجی نیشتمان ده‌كه‌نه‌وه، كه جارێكی دیكه بانگی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی به‌گوێی جیهاندا دا، كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندو و تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره، بۆ پارێزگاری له خاكه‌كه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان تێكده‌شكێنێ و بۆ به‌به‌رزی مانه‌وه‌ی شكۆی كورد خوێنی ده‌كاته خه‌ڵاتی گه‌له‌كه‌ی.
درود بۆ رۆحی پیرۆزی شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان...
بێ قوسووره چه‌ند جه‌سووره سه‌د شوكر ئهولادهكهت
وا له ڕێی تۆدا له خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه ته‌عنه‌م لێ مه‌ده هه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی جارانتم
هێنده حیلمت بێ هه‌تاكو ده‌ست و پێم ئه‌كرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت په‌ت كه‌م وه‌كو سه‌گ بیخه‌مه ژێر پێته‌وه ....
|