فوئاد حوسێن: لە بەرامبەر سەرۆککۆمار هەموو پۆستەکانمان دەدەینە یەکێتی
3 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیێنێت، پارتی ئامادەیە تەواوی پۆستەکانی دیکەی پشکی کورد لە بەغدا بداتە یەکێتی، لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماردا.
بەشێک لە قسەکانی فوئاد حسێن کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ رووداو:
وابزانم کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی یەک شەممەی داهاتوو دوادەخرێت
وەکو کاندیدی پارتی لە کێبرکێی سەرۆککۆمار دەمێننەوە
هیچ کاندیدێک لە گەری یەکەم دەرناچێت و دەچێتە گەری دووەم
کێشەی سەرەکیمان ئەوەیە زۆرێک لەماددەکانی دەستور نەکراون بە یاسا
لەتیف ڕەشید بە یارمەتی و پشتیوانی ئێمە بوو بە سەرۆککۆمار
جێگەی داخە کورد لە بەغدا یەک هەڵوێست نین
من سیقەم بە خۆمە و لە گەری دووەم دەردەچم
پۆستی سەرۆککۆمار تەنها پرۆتۆکۆڵی نییە,
ئامادەین لە بەرامبەر پۆستی سەرۆککۆماردا هەموو پۆستەکانمان بدەینە یەکێتی
|