پەیامی نوێی مەسعود بارزانی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان
2 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و مەسعود بارزانی دەڵێت، "باسی رۆژئاوامان کرد بۆ ئەوەی شەڕ دروستنەبێت و خەڵکی کوردستان زیانیان بەرنەکەوێت".
مەسعود بارزانی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ جەنابی وەزیر هەبوو، ئەوان تێگەیشتوون، هەموو هەوڵێک دەدەین خەڵکی کوردستان تووشی ئازار و دەستدرێژی نەبن و شەڕ بوەستێت."
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەڵێت، "مەسعود بارزانی سیمبولێکە لە شەڕی دژی داعش" و "ئیتاڵیا زۆر بە گرنگییەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بە ئارامی بمێنێتەوە".
بارزانی باسی لەوەشکرد: "بۆ ئێمە لە هەموو شت گرنگتر کەرامەتی کوردە، هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی کەرامەتی کورد بپارێزین."
گویدۆ کرۆسیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا وتی، "ئەوەی دژ بە میللەتی کورد دەکرێت لە سووریا قابیلی قبووڵ نییە" و "هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوەی بەسەریان هات دووبارە نەبێتەوە و هاوکارییان بکەین".
|