بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
11 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لەگەڵ نەوەی نوێ ڕێککەوتوون و فراکسیۆنەکانیان کردووە بە یەک.
باسی لەوەشکرد، کە لەمەودوا بە 38 کورسییەوە وەڵامی داواکارییەکانی پارتی دەدەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە سەردانی هەموو لایەکان دەکەن و دەیانەوێت هەموویان بێنە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە.
هاوکات شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: لە دوای شەڕی ناوخۆوە دوو ساڵی لێدەرچێت، حکومەت بەردەوام بە دەست پارتییەوە بووە، سەرۆکی حکومەت و حەوت پۆستی گرنگ کە جوومعەی سەرەکی حوکمڕانی هەرێمن لە دەستی پارتی بوون.
وتیشی: ئێمە دەمانەوێت ئەم شێوازی حوکمڕانیە بگۆڕین و گۆڕانکاری لە سیستمی حومکڕانیدا بکەین.
|