یەکێتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد

2026-01-05  116 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دواساته‌كانی واده‌ی ناردنی ناوی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ناوی نزار ئامێدی وه‌ك ته‌نها كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌ پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.

ئه‌مڕ‌ۆ دووشه‌ممه‌ 5ی1ی2025، دوا واده‌یه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق راگه‌یاند و نزار ئامێدی كرده‌ تاكه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: نزار ئامێدی ته‌نها كاندیدی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 30ی12ی2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردو هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ دوا رۆژی ئه‌و واده‌یه‌یه‌.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە