چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: په‌رله‌مان له نزیكترین كاتدا كۆببێته‌وه
9 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 254همین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا، بۆ تاووتوێكردنی ئیستیحقاقاتی نیشتمانیی په‌یوه‌ست به قۆناغی داهاتوو و تاووتوێكردنی رێگاكانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی چوارچێوه ده‌ستوریه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كرد به زووترین كات دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئیستیحقاقاته نیشتمانییه‌كانی تر به گیانی به‌رپرسیارانه و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت رۆژی یەکشەممە ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق واده‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان و كاتی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش ده‌بێت تا به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
|