نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، بە ده‌نگى ئێوه دیاری دەکرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت."
رۆژی 09-11-2025 دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و رۆژی 11-11-2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کورستان:
هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان،
سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سهقامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان.
دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات. پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويهكى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن. لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين.
هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/11/10
|