“بان کی مون” “OMODA7” تاقی دەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
چالاکییە تایبەتەکەی حوکمڕانی ژینگەیی، و کۆمەڵایەتی، و حوکمڕانی کۆمپانیاکان (ESG) بۆ کۆمپانیای دایک بەهاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هاوپەیمانی جیهانیی ڕاوێژکاری بۆ حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکان ئەنجامدرا.
(وۆهۆ)، چین، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ / لە شۆڕۆمی براندەکانی OMODA & JAECOO، سکرتێری گشتیی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی دامەزراوەی بان کی مون، بەڕێز “بان کی مون”، بە خۆی ئۆتۆمبێلی پێشەنگی OMODA7 تاقیکردەوە و ئاشنا بوو بە چەمکەکانی براندەکە بۆ داهاتووی گواستنەوەی ئاراستەکراو بەرەو بەکارهێنەرانی گەنج. شایەنی باسیشە کە شۆڕۆمەکە شاشەی زیرەک، تابلۆی دیجیتاڵی لێخوڕین، و کۆمەڵێکی تەواوی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی لەخۆگرتبوو، کە ڕێبازی گشتگیری براندەکانی OMODA & JAECOO لە داهێنانی تەکنەلۆجی و گواستنەوەی بەردەوامی نیشاندا. بەڕێز “بان” بە وردی ئاشنا بوو بە نوێترین پێشکەوتنەکانی هەردوو براندەکە لە بوارەکانی لێخوڕینی زیرەک، کارایی وزە، کەمکردنەوەی دەردانی گازی گلخانەیی و ماددە بەردەوامەکان.
لە کاتی سەردانی شۆڕۆمەکە تەنها تیشک نەخرایە سەر کۆمەڵی بەرهەمەکان، بەڵکو جەخت لە ستراتیژیی هەڵوێستی براندەکانی OMODA & JAECOO بەرامبەر نەوەی گەنج کرا، لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆجیا و هۆشیاری ژینگەیی و چێژی لێخوڕین بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی گواستنەوەی داهێنەر. ئۆتۆمبێلی OMODA7، کە بەڕێز “بان” وەک ئۆتۆمبێلێکی فەرمی بەکاری هێنا، ئۆتۆمبێلێکە دیزاینی شیک، تەکنیکە پێشکەوتووەکان، کارایی بەرز و دۆستایەتی ژینگە تێکەڵ دەکات، کە پێشەنگایەتی براندەکە لە چارەسەرەکانی وزەی نوێ ڕەنگ دەداتەوە.
لە هەمان کاتدا، کۆمپانیای دایک چالاکییەکی جیهانی لەسەر حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکان (ESG) لەژێر درۆشمی “بەردەوامی” ڕێکخست. بەڕێز “بان” وەک ڕاوێژکارێکی ڕێزلێنراوی جیهانی بۆ حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکان لەلای کۆمپانیای دایک دەستنیشانکرا، و بە هاوکاری لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای دایک، بەڕێز “ین تۆنگیوی”، بە فەرمی هاوپەیمانی جیهانیی ڕاوێژکاری بۆ حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکانیان دەستپێکرد. لە ماوەی چالاکییەکەدا، بەڕێز “بان” گفتوگۆی قووڵی لەگەڵ پسپۆڕانی جیهانی لە بواری حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکان و هاوبەشانی پیشەسازی ئەنجامدا، و ڕوانگە و باشترین پراکتیزەکانی پەیوەست بە گەشەی بەردەوام پێشکەش کرد. بەرێزیان ڕایگەیاند و وتی: «دەستپێشخەرییەکانی کۆمپانیای دایک لە تەکنەلۆجیای سەوز، زنجیرەی دابینکردنی بەرپرسیارانە و پشتگیری پەروەردە، نموونەیەکی زیندووی هاووڵاتیبوونی دامەزراوەیی دەردەخەن و بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەی بەردەوام (SDGs) گونجاون.
سەرۆک “ین” ڕایگەیاند و وتی: “کۆمپانیای دایک بەردەوام دەبێت لە تێکەڵکردنی قووڵی پێوەرەکانی حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکان (ESG) لەناو ستراتیژی درێژخایەنی خۆیدا، بە پشتگیری تەکنەلۆجیای سەوز، و بنیاتنراو لەسەر جۆراوجۆری و گشتگیری، و ڕێنمایی کراو بە حوکمڕانییەکی شەفاف. لە ڕێگەی هاوپەیمانی جیهانیی ڕاوێژکاری بۆ حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکانەوە، هەوڵ دەدەین شارەزایی نێودەوڵەتی کۆبکەینەوە بۆ پاڵنانی گۆڕانکاری سەوز لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل”.
لە ڕێگەی تێکەڵکردنی نمایشی هەردوو براندەکە لەگەڵ ستراتیژی حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی کۆمپانیاکانی (ESG) کۆمپانیای دایکەوە، چالاکییەکە تیشکی خستە سەر تواناکانی تەکنەلۆجی و ڕوانگەی داهێنەر و پابەندبوونی براندەکانی OMODA & JAECOO بەرامبەر بەکارهێنەرانی گەنج. براندەکە ڕێبازێکی داهاتووگەڕانە لە گواستنەوە نیشان دەدات، لە ڕێگەی هاوسەنگکردن لە نێوان بەردەوامی ژینگەیی، تەکنیکە زیرەکەکان و چێژی لێخوڕیندا، بۆ ئەوەی پێشەوای داهاتووی گواستنەوە بێت.
|